سەردانی بافڵ تاڵەبانی لە ئێران
سەردانەکەی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی عێراق لەسەر بانگهێشتی سەید عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و لە چوارچێوی ڕاوێژە بەردەوامەکانی تاران لەگەڵ حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان و لەپێناو پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و پتەوتر کردنی ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە ئەنجامدراوە.
لەم سەفەرەدا بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەو پرسانەی تاوتوێ دەکات کە جێی بایەخی هاوبەشن، لەوانە پەرەپێدانی هاوکاریی ئابووری و بازرگانی، ئاسایشی سنوورە هاوبەشەکان و بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە تیرۆریستییەکان.ئەم سەفەرە لەکاتێکدایە کە نزیکەی یەک مانگ لەمەوبەر عەراقچی و بافڵ تاڵەبانی لە وتووێژێکی تەلەفوونیدا پێوەندییە دوولایەکان و ڕووداوەکانی ناوچەکەیان خستبووە بەر باس و لێکدانەوە. دوولایەن لەو وتووێژەدا جەختیان کردبوو لەسەر پێویستیی پەرەپێدانی پەیوەندیی ئابووری و بازرگانی بەتایبەتی لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان و هەروەها پتەوتر کردنی هەواهەنگی ئەمنی بۆ پاراستنی ئاسایشی سنوورە هاوبەشەکان. بە لەبەرچاوگرتنی گرنگایەتیی ناوچەی سلێمانی لە پەیوەندییەکانی نێوان تاران و هەرێمی کوردستان، پێشبینی دەکرێت لە کۆبوونەوەکانی بافڵ تاڵیبانیشدا مەسەلەی پەرەپێدانی بازرگانی و فراوانکردنی هاوکاریی ئابووری و کەڵک وەرگرتن لە تواناکانی ئێستای نێوان هەردوولا بخرێتە بەر لێکدانەوە. لە بواری ئەمنیدا، جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئەمنیی نێوان ئێران و عێراق، پاراستنی سەقامگیری لە ناوچە سنوورییەکان، و ڕێگریکردن لە چالاکیی تاقمە چەکدار و تیرۆریستییەکان، پرسگەلێکی گرنگن لە پەیوەندییەکانی نێوان تاران، بەغدا و هەرێمی کوردستاندا و دەکرێ لە وتووێژ و ڕاوێژەکانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی ڕەچاو بکرێن. هەروەها بە سەرنجدانی ڕووداو و پێشهاتە سیاسی و ئاسایشییەکانی عێراق و ناوچەکە ، چاوەڕێی ئەوە دەکرێ دوایین ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و ڕێگاکانی به هێزترکردنی سەقامگیری و هاوکاریی نێوان ئێران و عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ بکرێن. سەردانەکەی بافڵ تاڵەبانی بۆ تاران درێژەپێدەری پەیوەندی و ڕاوێژی سیاسی کۆماری ئیسلامی ئێران و یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی عێراقە؛ ئەو وتووێژ و ڕاوێژانەی کە لە تەنیشت پەرەپێدانی هاوکاریی ئابووری و بازرگانی، گرنگی دەداتە بەهێزکردنی ئاسایشی سنوورە هاوبەشەکان، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و چەسپاندنی سەقامگیری لە ناوچەکە.