Hezîran 17, 2024 20:31 Asia/Tehran
  • ژوماری شەهیدانی غەززە گەیشتە سی و حەوت هەزارو سێسەدوچل و حەوت كەس

وەزارەتی تەندوروستیی فەلەستین لە كەرتی غەززە ڕایگەیاند: ژوماری شەهیدانی پەلامارەكانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر كەرتی غەززە گەیشتوەتە سی و حەوت هەزارو سێسەد و چل و حەوت كەس.

وەزارەتی تەندوروستی فەلەستین لە كەرتی غەززە ڕایگەیاند ، سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لە دەستپێكی پەلامارەكانی بوسەر كەرتی غەززە لە حەوتەمی ئوكتوبەری ساڵی ڕابردووەوە هەتا ئێستا سی و حەوت هەزارو سێسەدوچل و حەوت فەلەستینی شەهید كردووە  .

سەرباری ئەمەش بە پێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندوروستی فەلەستین لە كەرتی غەززە ، پەلامارەكانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی بە دژی ئەم كەرتە  بریندار بوونی هەشتاوپێنج هەزارو سێسەدوحەفتا و دوو كەس لە دانیشتوانی كەرتی غەززەی لێكەوتوەتەوە.

هەروەها ئەم وەزارەتخانە فەلەستینییە وتیشی كە سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا دوو تاوانكاری و كوشت و بڕی دەرحەق بە فەلەستینییەكانی دانیشتووی كەرتی غەززە ئەنجام داوە  كە بە هۆیەوە دە فەلەستینی دیكەش شەهیدبوونە.

ئەم دامەزراوە پزیشكییەی فەلەستینی ڕایگەیاند كە تاوانكارییەكانی بیست و چوار كاتژمێری ڕابردووی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لە كەرتی غەززە ، بریندار بوونی حەفتا وسێ كەس لە دانیشتوانی ئەم كەرتەی لێكەوتوەتەوە.