ساڵێک پاش باهۆزی ئەقسا باهۆزی ئەقسا مزگێنی دەری لەناوچوونی ئیسرائیلە
ساڵێک پاش باهۆزی ئەقسا باهۆزی ئەقسا مزگێنی دەری لەناوچوونی ئیسرائیلە
بە تێپەڕینی ساڵێک بەسەر شەڕی غەززەو هەڵمەتی حەماس لە رۆژی حەوتی ئۆکتۆبەر بە "باهۆزی ئەقسا"وە، ڕاپۆر و هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە بەپێچەوانەی بانگەشەکانی رژیمی زایۆنیستی، حەماس هەروا هێز و توانای پراکتیکیی خۆی پاراستووە.
بە تێپەڕینی ساڵێک بەسەر شەڕی غەززەو هەڵمەتی حەماس لە رۆژی حەوتی ئۆکتۆبەر بە "باهۆزی ئەقسا"وە، ڕاپۆر و هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە بەپێچەوانەی بانگەشەکانی رژیمی زایۆنیستی، حەماس هەروا هێز و توانای پراکتیکیی خۆی پاراستووە.
"خالید مەشعەل"ی سەرۆکی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین(حەماس) لە دەرەوەی فەلەستین، لە یەکەم ساڵوەگەڕی هەڵمەتی باهۆزی ئەقسا دژ بە رژیمی زایۆنیستی وتی: هەڵمەتی باهۆزی ئەقسا، قۆناخێکی تازەی لە خەباتی دژ بە رژیمی زایۆنی بەدیهێنا و وەک خاڵێکی رەش لە مێژووی ئەو رژیمە ساختەدا دەمێنێتەوە. رژیمی زایۆنیستیی، هەرەسی هێناوەو بێ ئاکام بووەو گوردانەکانی خۆڕاگریی حەماس، سەرکەوتنیان سەرباری گشت جەنایەت و تاوانکارییەکانی رژیمی زایۆنی، مسۆگەر کرد.
"زیاد نەخالە"ی سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستینیش لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: لە حاڵێکدا یەکەم ساڵهاتی هێرشی حەوتی ئۆکتۆبەر، رێز لێ دەگرین کە خەڵکەکەمان لەبەر دڕندانەیەتی زایۆنییەکان، تووشی سەخڵەتی و موسیبەتێکی مەزن هاتووەو فەلەستین، جیهانی نوقمی جەهاد کردووە. لەماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا، گوردانەکانی قودس لە هەموو بەرەکانی شەڕ لە غەززەوە بگرە هەتا لێواری رۆژاوا، ئامادەبوونێکی چڕ و چالاکیان بووە. ئێمە بۆ ئاگربڕ و پێک گۆڕینەوەی دیلەکان ئامادەین، ئەوە دوژمنی زایۆنییە کە تەگەرە دەخاتە بەردەم ئەو رەوتە.
"خەلیل ئەلحەییە" یەک لە بەرپرسانی باڵای بزووتنەوەی حەماسیش وتوویەتی؛ ساڵێک بەسەر دەسپێبوونی باهۆزی ئەقسادا تێدەپەڕێ و خەڵکی ئێمە بە خۆڕاگریی، خوێن و بەرخۆدانیان، مێژوویەکی تازە دەنوسنەوە. خەڵکی فەلەستین ئەگەرچی ئاوارەو پەرتەوازە بوون، بەڵام پاوەجێ و راوەستاوبوونیان لە خۆڕاگریی و پشوودرێژیدا سەلماند. لەهەمان کاتدا، حیزبوڵڵای لوبنان و بزووتنەوەی حەماس، بەیاننامەی جیاجیایان بڵاو کردەوە. بزووتنەوەی حەماس لە بەیاننامەکەیدا، ئەو رۆژەی بە خاڵێکی وەرچەرخانی مێژوویی لە رەوتی خەباتی گرووپە فەلەستینیەکان و کاردانەوەیەکی ئاسایی بەرامبەر پیلان و دهۆی زایۆنییەکان زانی بۆ سڕینەوەی ئارمانجی نیشتمانیی فەلەستین و بەیاننامەی حیزبوڵڵاش وێڕای ئاماژە بەوەی کە هەڵمەتی باهۆزی ئەقسا، ئەنجامی مێژوویی و ستراتژیکی لەناوچەدا دەبێ، ڕایگەیاند کە ئەو هەڵمەتە، دەبێتەمایەی لێکهەڵوەشانی رژیمی زایۆنیستی.