نتانیاهو كابینەی شەڕی ڕژێمی زایۆنیستی هەڵوەشاندەوە
سەرچاوەكانی عیبری زمان ڕایانگەیاند سەروك وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی هەڵوەشێندرانی كابینەی شەڕی ئەم ڕژێمەی ڕاگەیاند.
گێرەوكێشە لە ئاستی سیاسی لەنێو ڕژێمی زایونیستی دا ڕۆژ لە دوای ڕۆژ خەریكە پەرە دەستێنێ و ناكۆكیی نێوان كاربەدەستانی ئەم ڕژێمە بە توندی پەرەی سەندووە.
تەلەفزیونی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاند بنیامین نتانیاهوی سەرۆك وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی بە وەزیرانی كابینەی ئەم ڕژێمەی ڕاگەیاندووە كابینەی شەڕی هەڵوەشاندوەتەوە .
میدیا عیبری زمانە كان ڕایانگەیاندووە كە ئەم ڕووداوە دوای ئەوە بووە كە ئیتمار بن گوێر وەزیری توندڕوی ئاسایشی نێوخۆی ڕژێمی زایۆنیستی داوای ئەوەی كرد بوو بچێتە ڕیزی ئەندامانی كابینەی شەڕی ئەم ڕژێمەوە .
ماوەیەك لەمەوبەر بێنی گانتس، ئەندامی پێشووی كابینەی ڕژێمی زایۆنیستی دەست لە كاركشانەوەی خۆی لەم كابینەیە ڕاگەیاندبوو.
ئەم ئەندامە دەست لەكاركیشاوەی كابینەی شەڕی ڕژێمی زایۆنیستی وتبووی : داوا لە نتانیاهو دەكەم هەرچی خێراتر هەڵبژاردنی بەروەخت بەڕێوەبەرێت و لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی سەرانسەری پێك بێنێت.